Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە موحسین دزەیی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/31 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەسایەتیی تێکۆشەر و ناسراوی کوردستان موحسین دزەیی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی .
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
موحسین دزەیی، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.