ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار، لەلایەن هێزەکانی (ینک) ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان (ینک) و بەرەی گەل بووە و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دواساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردان.
سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت، بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوو نەدات، بەڵام زۆر بە داخەوە هێرشەکە ئەنجام درا و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو ڕووداوە و ئێستاش پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقاگیریی هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/8/22