سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاڵەوانی کورد بادین ئیدریس حەسۆ کرد، کە بەم دواییانە توانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانێیتيی بۆکسینگی کیشوەری ئاسیا بەدەست بهێنێت کە لە وڵاتی ئەلبانیا ئەنجامدرا.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ وەرزش و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوە.
بادین حەسۆ، سوپاسی پێشوازی و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد.