Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/4, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ئەبوزەبی ، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرا.