سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و ساڵی نوێ، هیوای خواست ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و شادی و ئاشتی و ئارامی بێت بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی دا کە 2025 ساڵی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم و بەدەستهێێنانی چەندین دەستکەوت بووە، بەڵام بە داخەوە لەم ڕۆژانە کارەساتی سروشتی ڕووداوی لافاویش لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بە تایبەتی چەمچەماڵ ڕوویدا.
سەرۆکی حکومەت هەروەها تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.