Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 12/23 ، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ سەرمەد خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.

لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێ کرا .
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگیی و سازان لەبەرچاو بگیرێن و بێ جیاوازی، خزمەتی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق و گشت پێکهاتەکان بکرێت.