Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کۆبووەوە.

سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت ستایشی ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد.

لە کۆبوونەوەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرايه‌وه‌.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.