سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12/5 ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبی ، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات شێخ عەبدوڵلا بن زاید کۆبووەوە.
هەردوولا دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دوایین دۆخی گشتیی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.