Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 12/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کرایەوە.