پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا ، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
بۆ کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان ، هونەرمەندی ناسراوی کوردستان ، زوهێر عەبدولمەسیح پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم .
زوهێر عەبدولمەسیح ئەکتەر و دەرهێنەرێکی نیشتمانپەروەری دیاری کوردستان بوو کە خزمەتێکی زۆری سینەما و دراما و شانۆی کوردی کردووە .
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/21