Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە، دوو هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت کەوتووە.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/9