سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە دوبەی، لەگەڵ شێخە لەتیفە محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بواری هونەری و کولتووری کرا .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان و برەودان بە بەهاکانی ئاشتی و تەبایی نێوان گەلان تاوتوێ کرا .