Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزباییی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە گشت موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئارامی بێت.

خوای مەزن ڕۆژوو و نزا و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/2/28