Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی له شاندێکی سەڵتەنەی عومان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان بە سەرۆکایەتیی قەیس بن محەمەد ئەلیوسف، وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی سەڵتەنەی عومان کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عومان، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بازرگانی، پیشەسازی و وەبەرهێناندا کرا.
سەرۆکی شاندی عومان، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی. لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی عومان لە هەرێمی کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیکدا کرا.

سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەڵتەنەی عومان دووپات کردەوە.