سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی (MEDICO)ی لە هەولێر کردەوە.
سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگاکەی بەسەرکردەوە کە یەکەمین و گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتيی تەندروستییە لە عێراق و کوردستان و زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداریيان تێدا کردووە کە لە 5 تا 8ی شوبات لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەدەچێت.