سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە دیدارەکاندا ، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ دەکرێت.