Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان؛

بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌تان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سه‌ركردايه‌تيى نوێی كۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

ئومێدەوارم كۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان و هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوهەڵوێست و هاودەنگ بن لەسەر داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان