سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی، حەمەسەعید حەسەن کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی ڕەوشی ڕۆشنبیری لە کوردستان و برەودان بە زمان و ئەدەبی کوردی و بە تایبەتی پشتیوانیکردنی کار و چالاکییەکانی ئەکادیمیای کوردی و ڕۆشنبیران و دامەزراوە کولتوورییەکان بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکومەت، پاڵپشتی و هاریکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری لە کوردستاندا دووپات کردەوە.