Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا کرد، بە بۆنەی خەڵاتکردنی لەلایەن لووتکەی میدیای عەڕەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنی وەک (کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ) ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز مامۆستا فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا،

بە بۆنەی خەڵاتکردنتان لەلایەن لووتکەی میدیای عەڕەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنتان وەک (کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان ڕۆڵێکی دیار و کاراتان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و چاپەمەنیی و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕۆشنبیران و پەرەپێدانی ئازادیی بیروڕا و ڕاگەیاندنی بەرپرسیار هەیە کە لە خزمەت پرسەکانی هاووڵاتییاندایە. ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و لە تەندروستیدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/6/2