Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی کونسوڵی گشتیی ئوردن بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە ، هیوای سەرکەوتنشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان کرد و پێزانینیشی بۆ پشتیوانیی شا عەبدوڵلای دووەم لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی ئوردن ، ئاماژەی بەوە دا کە دەسکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا مایەی شانازین. هەروەها سوپاسی هاریکاریی و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی.