پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

غيبتەی پاتریەرک کاردینال بەڕێز مار لویس روفائێل ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدنی لە جیهان:
بۆ کۆچی دوایی (مەتڕان مار پۆڵس ثابت حبیب) مەتڕانی ئەبڕەشیەی ئەلقوشی کلدانی، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و بەڕێزتان و کەنیسەی کلدانی و کریستیانانی کوردستان دەکەین.
مەتڕانی کۆچکردوو، لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستییانە ئاوارانە هەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان هێنابوو، خوای گهوره گیانی شاد بکات و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان