Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی

به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٧، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
نزاکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و وێرانکاری و بێدادی و ستەمکاری بێت.

ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و بەختەوەریدا بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2025/6/26