Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەنديی دوولایەنە، بیروڕا لەبارەی پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا، کە پێویستە چیتر دوا نەکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.