Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆریا دەکات

ئه‌مڕۆ دوو‌شەممە‌ 11/17، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ لى جۆن ئيل، باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور له‌ عێراق كرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای پيرۆزباييکردن له‌ باڵیۆز، ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و هه‌موو پشتیوانییەکی حکومەتی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

باڵیۆزی کۆریا، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

باڵیۆزی کۆریا، پیرۆزبایيی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەروەها دەستخۆشی ئەنجامدانی پرۆژە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، لە سەرۆکی حکومەت کرد.