سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ئەمڕۆ شەممە 11/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.