سەرۆکی حکومەت پێشانگەی شێوەکاریی (ڕەگ)ی کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەڵای هەولێر، پێشانگەی شێوەکاریی (ڕەگ)ی کردەوە، کە لەلایەن کوردستان فاوەندەیشن ڕێکخراوە.
21 هونەرمەندی گەنج لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەشداريیان لە پێشانگەکەدا کردووە، کە بابەتەکانی تایبەتە بە ڕەگەکانی کولتوور و مێژوو و سروشتی کوردستان.