Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فینلاند لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی نوێی فینلاند لە عێراق کرد .

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دەربڕی.

باڵیۆزی فینلاند ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.