Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 11/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئەدریان ئایسلستین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی هۆڵەندا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە و ئاماژەشی بە هاتنی شاندێکی بازرگانان و خاوەنکارانی هۆڵەندی دا کە ئێستا لە هەولێرن، بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی تایبەت بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان ، هەروولا جەختیان لە پێویستیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک دژی ئافرەتان کردەوە.