سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـــ کوردستان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 11/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمەریکا ـــ کوردستان USKBC کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجومەنەکە پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکومەت کرد و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
سەرۆکی حکومەت ڕۆشنایی خستە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکان، بەتایبەتی وزە و گازی سروشتی کرد. جەختیشیی لە گرنگیی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.