سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤان جان دۆست دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و هۆزانڤانی کورد جان دۆست کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بزاڤی ڕۆشنبیری لە کوردستان و ڕۆڵی ڕۆشنبیران لە پەرەپێدانی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی کرا.
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەستخۆشیکردن لە کار و بەرهەمەکانی نووسەر و هۆزانڤان جان دۆست، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە برەودانی زیاتر بە بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەری و پشتیوانیکردنی ڕۆشنبیران و ئازادیی بیروڕا و کار و چالاکيی ڕۆشنبیری دووپات کردەوە.