Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێری دانا

* ئەم پڕۆژە گرنگ و ناوازەیە بــاشــتریــن ســەرچــاوەیــە بــۆ ئــاودێــریی پـــــــارک و ســـــــەوزایـــــــی و نەهێشتنی فشار لەسەر ئاوی ژێ زەوی و یارمەتیدەریش دەبێت لە پاراستنی پاک و خاوێنیی سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگاکانی تری عێراق بە گشتی كە دەكەونە سەر ڕێڕەوی ڕووبارەكان، بە تایبەتی رووباری دیجلە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 11/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێری دانا.
پڕۆژەکە بە گوژمەی 579 ملیۆن دۆلار لە سەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار و لەلایەن کۆمپانیای ئاوزان جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمەکەدا گوتارێكی پێشكەش كرد و دواتریش وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە. لە گوتارەكەیدا، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە گرنگیی پڕۆژەكە لە پاراستنی سەرچاوەكانی ئاوی سەرزەوی و ڕۆڵی لە ڕێگریكردن لە پیسبوونی ئاوی ژێر زەوی و تەنانەت ڕۆڵی پرۆژەكە لە پاكڕاگرتنی سەرچاوەكانی ئاوی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بە تایبەتیش ڕووباری دیجلە كرد.

هەروەك باسیشی لەوە كرد كە ئەمڕۆ ئاو لە عێراق و ناوچەكەدا بووەتە كێشەیەكی گەورە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان زووتر دەستی بە چەند پرۆژەیەكی گرنگ كردووە لە بواری دابینكردن و پاراستنی ئاو و ژینگەپارێزی، لەوانەش دروستكردنی بەنداو و پۆند و گەیاندنی ئاو بۆ ناو شارەكان و ناوچەكانی دەوروبەریان.
دوای ڕێورەسمەکە ، سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ، بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق گوتی، ئێمە وەكوو لایەنێكی بەشدار لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، بەرنامە و مەرجی ئێمە ئەوە دەبێت كە ئەجێندای حكوومەت چییە لە ڕووی جێبەجێكردنی دەستوور و هەموو ئەو ماددانەی كە گرنگن، بە تایبەتی بۆ هەرێمی كوردستان، كەواتە بۆ ئێمە ئەجێندای حكوومەتی داهاتوو زۆر گرنگ دەبێت.“

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ كەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە دەنێردرێت، سەرۆكی حكومەت ڕایگەیاند: مووچەی مانگی نۆ زۆر دواكەوتووە كە هیچ پاساوێك نەبووە، دەبێ ئەم پرسیارە لە بەغدا بكەن، چونكە بەڕاستی دواخستنی ناردنی مووچە هیچ پاساوێكی نییە، چونكە هەرێمی كوردستان هەموو پابەندبوونەكانی خۆی بە مووچە و دابینكردنی ئەو بەشەی دەكەوێتە سەر هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە، بۆیە هیچ پاساوێك نییە بۆ دواخستنی ئەم مووچەیە، نەك هەر ئەم مووچەیە، هەموو مووچەكانی ئەمساڵ.“
سەبارەت بەوەی كەی گەڕی دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات، سەرۆكی حكومەت گوتی : ”ئێمە پێشتریش ئامادەبووین هەروەكوو چەندین جار گوتوومانە كە دەمانەویست هەر دوای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان حكوومەتێكی كارا و هەمەلایەنە پێك بێت، ئەوانەی سەركەوتوو بوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێمان خۆش بوو بەشدار بن لە پێكهێنانی حكوومەت، بەڵام هەندێكیان پێیان خۆش بوو وەك ئۆپۆزسیۆن بن و بەشداریی نەكەن، ئەوانەی دەیانویستیش بەشداریی لە حكوومەت بكەن، بەداخەوە تاكوو ئێستا دیار بوو، کە نامەوێ بچمە ناو وردەكارییەكان یان هۆكارەكان چین کە بەشداریان نەکرد ، بەڵام دوای ئەم هەڵبژاردنەی عێراق، هەلومەرجێكی نوێ هاتووەتە پێشەوە، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و هیوادارین بتوانین حكوومەتێك پێك بهێنین كە لە ئاست متمانەی خەڵك بێ و بۆ بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان بێ.“

ئەمەش دەقی گوتارەكەیەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
خوشك و برایانی بەڕێز و خۆشەویست
ئامادەبووانی هێژا

زۆر زۆر بەخێر بێن، خۆشحاڵم كە لەگەڵتان لێرەم و ئامادەین بۆ دانانی بناخەی ئەم پرۆژە گەورەیە.

ئـــــەمـــــڕۆ بـــــەردی بـــــناخـــــەی پـــــڕۆژەیـــــەکـــــی دیـــــکەی گـــــرنـــــگ لـــــە شـــــاری هـــــەولـــــێر دادەنــێین کــە وێســتگەی چــارەســەرکــردن و پــاکــکردنــەوەی ئــاوی ئــاوەڕۆیــە. کــە وەزارەتــی شــارەوانــی و گــەشــتوگــوزار بــە هــاوکــاریی کــۆمــپانــیای (ئــاوزان) ئەنجامی دەدات.
هەروەها بریارە یەکێک لەو هەشت یەکەیەی كە لەم پرۆژەیە بە سوپاسەوە لەلایەن ئاژانسی (جایکا)ی ژاپۆنی جێبەجێ بکرێت، هەروەك دیارە ئەم پرۆژەیە لە هەشت یەكە پێكهاتووە، یەكێك لەو یەكانە هیوادارین كە ئاژانسی (جایكا)ی ژاپۆنی جێبەجێی بكات و هیوادارین لە كاتێكی زوودا ئەوانیش دەست بە كارەكانیان بكەن.

ئــەم پــڕۆژە گــرنــگ و نــاوازەیــە، ڕێــگريــی لــە تــێکەڵــبوونــی ئــاوی ئــاوەڕۆ لــەگــەڵ ســــەرچــــاوە ســــروشــــتییەکــــان و ئــــاوی ژێــــر زەوی و پیســــبوون و نــــەخــــۆشــــییە گــــــوازراوەکــــــانــــــی ئــــــاو دەکــــــات. یــــــارمــــــەتــــــیی زیــــــاتــــــری کــــــەرتــــــی کشــــــتوکــــــاڵ و ژیـــنگەپـــارێـــزیـــش دەدات چـــونـــکە ئـــاوەکـــە پـــاش چـــارەســـەرکـــردن و پـــاڵاوتـــنی، دووبــــارە بــــەکــــار دەهــــێنرێــــتەوە، بــــەمــــەش تــــا ئــــاســــتێکی زۆر، فــــشار لــــە ســــەر ئاوی ژێر زەوی کەم دەکات.

ئـەمـڕۆ ئـاو لـە عـێراق و نـاوچـەکـەدا، بـووەتـە خـەم و کـێشەیـەکـی گـەورە. بـۆیـە ئـــێمە زووتـــر دەســـتمان بـــە چـــەنـــد پـــڕۆژەیـــەکـــی گـــرنـــگ لـــە بـــواری دابـــینکردن و پــــاراســــتنی ئــــاو و ژیــــنگەپــــارێــــزی کــــرد وەک دروســــتکردنــــی بــــەنــــدا و پــــۆنــــد و گەیاندنی ئاو بۆ ناو شارەکان و ناوچەکانی دەوروبەری.

ئــەم پــڕۆژەیــە ، بــاشــتریــن ســەرچــاوەیــە بــۆ ئــاودێــریی پـــــــارک و ســـــــەوزایـــــــی. هـــــــەروەهـــــــا دەبـــــــێتە پـــــــاڵپشـــــــتێکی بـــــــەهـــــــێز بـــــــۆ گشـــــــت پــــــلانــــــەکــــــانــــــمان بــــــۆ زیــــــادکــــــردنــــــی ڕێــــــژەی ســــــەوزایــــــی لــــــە هــــــەولــــــێر، لــــــەوانــــــەش پــــاڵپشــــتیکردنــــی هــــەردوو پــــڕۆژەی پشــــتێنەی ســــەوزایــــی و ڕێــــرەوی ژیــــان و هـــەمـــوو پـــارکـــەکـــانـــی دیـــکە، کـــە کـــاریـــگەریـــی بـــاشـــی لـــە بـــواری دابـــینکردنـــی زیـاتـری ئـاو و پـاراسـتنی ئـاوی ژێـر زەوی و بـاشـترکـردنـی دۆخـی ژیـنگەیـی و تـەنـدروسـتی شـارەکـانـمان دەبـێت. بـەرنـامـەشـمان هـەیـە پـڕۆژەی هـاوشـێوە لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش ئەنجام بدەین.

ئـــامـــانـــجی ســـەرەکـــیی ئـــێمە لـــە هـــەمـــوو ئـــەو پـــڕۆژانـــە ئـــەوەیـــە کـــە بـــە بـــاشـــتریـــن شـــــــێوە خـــــــزمـــــــەتـــــــی هـــــــاووڵاتـــــــییانـــــــی خـــــــۆمـــــــان بـــــــکەیـــــــن و ئـــــــاســـــــتی ژیـــــــان و خـــزمـــەتـــگوزاریـــیە گشـــتییەکـــان بـــەرەو قـــۆنـــاخـــێکی پـــێشکەوتـــووتـــر و بـــاشـــتر ببەین و لە رووی ژینگەپارێزیش رێگا لە پیسکردنی ئاوی پاک و رووبارەکان بگرین و ئەم پرۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی پاک و خاوێنیی سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگاکانی تری عێراق بە گشتی كە دەكەونە سەر ڕێڕەوی ڕووبارەكان، بە تایبەتی رووباری دیجلە.
ئـێمە پـلان و پـڕۆژەی زۆر زیـاتـر و گـرنـگترمـان بـۆ هـەمـوو شـار و نـاوچـەکـانـی کــوردســتان هــەیــە و گــەشــبینین کــە لــە چــەنــد ســاڵــی داهــاتــوودا، کــوردســتان وەرچـــــەرخـــــانـــــێکی دیـــــکە لـــــە کـــــاروانـــــی پـــــێشکەوتـــــن و ئـــــاوەدانـــــی بـــــەخـــــۆیـــــەوە دەبینێت.

پێش ئەوەی بێینە ئێرە، من بە ڕێگەیەكدا دەهاتم، بە شەقامێكدا دەهاتم كە بەڕاستی شەقامێكی گونجاو نییە و لێرەوە دەمەوێ بە جەنابی وەزیر بڵێم كە پەلە بكەن لە دروستكردنی ئەم شەقامە، بۆ ئەوەی خەڵكی ئەم ناوچەیەش بتوانن سوودمەند بن لە باشتركردنی شەقامەكان و كارە خزمەتگوزارییەكان.
لە كۆتاییدا من جارێكی تر سوپاسی ئامادەبوونی هەموو لایەكتان دەكەم، هەر شاد و تەندروست بن و كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت.