Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی چێک دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/27،مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لوکاش گیوریچ کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی چێک، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
هەردوو لا هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانیان بە توندترین شێوە سەرکۆنە کرد .