سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 11/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرایەوە.