لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت،هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوای سزادانی هێرشبەرانی کۆرمۆر دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پێگەیشت.
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، بە توندترین شێوە، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد و پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
هەردوولا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵ بدرێت لە هەرێمی کوردستانیش ڕێکار و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە دابین و بەهێز بکرێن و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشە تیرۆریستیيانەن ئاشکرا و ڕادەستی یاسا بکرێن.