پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستیانەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر
بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی ئەمشەو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم تاوانباران بدۆزێتەوە و ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە.
هەرکەسێک لە پشت هێرشەکانی ئەمشەوەوە بێت، نابێت ڕێگەیان پێبدرێت ئەم تاوانانە دووبارە بکەنەوە یان وەک ڕابردوو ، بە کەفالەت ئازاد بکرێن،.
هەروەها داوا لە هاوبەشە ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم کە سیستەمی بەرگری پێویست بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیمان دابین بکەن، هەروەها پشتگیریمان بکەن لە گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ڕێگریکردن لەم هێرشانە بۆ سەر خەڵکی کوردستان و پێشکەوتنەکانمان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/11/27