Skip to the content

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە،10/28 بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی تایبەت بە جینۆسایدی گەلی کورد، لە شاری دهۆک دەستیپێکرد کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

کۆنفرانسەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی بەدیکۆمێنتکردنی زانستییانەی تاوانەکانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان، بەرەو دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە جینۆسایدی گەلی کوردستان.