Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی(هەولێر - کۆیە) بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-کۆیەی بەسەر کردەوە، کە ساڵێک لەمەوبەر بەردی بناخەکەی دانا.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە کرد و دووپاتی کردەوە کە پێویستە لە کاتی خۆی و بە باشترین شێوە تەواو بکرێت.

دووسایدی هەولێر- کۆیە پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی ڕێگەوبانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بە گوژمەی 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار، لەلایەن كۆمپانیاى ئوزان بە درێژيی 37 كیلۆمەتر كاری تێدا دەكرێت و ڕێگەکە، سێ لەین ڕۆیشتن و سێ لەین هاتنە و پانی هەر لەینێکی 12مەترە. هەروەها 6 ئۆڤەر پاس، 5 ژێر پرد و پردێکی گەورەی بە درێژی 250 مەتری تێدایە، جگە لە دروستکردنی 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی.