سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئهمڕۆ چوارشەممە 10/8، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له دانيێل كرێبهر، باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا له عێراق كرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی.
باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.