Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/8 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد .
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆز ، جەختی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردەوە.

چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.