Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا ( CIA ) کرد.

لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا، هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانگاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرایەوە.