Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 10/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.