سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز یورگن لیندسترۆم، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید، پیرۆزبايیی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جیاجیاکاندا لە سەرۆکی حکومەت کرد.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و دۆخی گشتیی عێراق و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاڵوگۆڕ کرا.