سەرۆكی حكومەت پێشانگەی HITEX 2025 كردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی تەکنەلۆژیا HITEX 2025 لە شاری هەولێر كردەوە.
سەرۆكی حكومەت بەشەكانی پێشانگەكەی بەسەر كردەوە كە زیاتر لە 120 كۆمپانیای ناوخۆ و دەرەوە بەشدارییان تێدا کردووە.
سەرۆکی حکومەت لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گوتی؛ چەند ساڵێكە من دێم بەشدار دەبم، هەموو ساڵێک دەبینم پێشكەوتنی زیاتر هەیە و خەڵكێكی شارەزا لە كوردستان هەڵكەوتووە، گەنجانمان خۆیان توانیویانە هەم داهێنان بكەن هەم بەشدار بن لەم پێشكەوتنە تەكنەلۆژیایەی كە لە سەرانسەری جیهان هەیە، ئەمەش جێی دڵخۆشییە و ئومێدم زۆرە كە كوردستان ئاییندەیەكی گەشی دەبێت.