Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەکات

ئەمڕۆ هەینی 10/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوايیی دایکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت.