Skip to the content

سەرۆکی حکومەت هوتێلی (بەری-حەجەری) لە سەرسنک کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هۆتێلی (بەری- حەجەری) لە شارەدێی سەرسنک لە سنووری قەزای ئامێدی کردەوە، كە لەم دواییانەدا نۆژەنکراوەتەوە.

هۆتێلەکە ڕووبەرەکەی 15 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و شوێنی مانەوەی نزیکەی 150 کەس لەخۆ دەگرێت. 
لە ساڵی 1946 دەست بە بنیاتنانی هۆتێلەکە کراوە و لە ساڵی 1951دا بە فەرمی بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.