Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە10/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد

لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کرا ، بە تایبەتی لە هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.