سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گریگێی تیڤادار تاکاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لێکرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بۆ دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتیش بازرگانی، کردەوە.