Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چێک دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

ئەمڕۆ دووشەممە 10/6، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی گشتیی کۆماری چێک کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .
کونسولی گشتی چێک، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.