سەرۆكی حكومەت نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ كردەوە
			
		ئەمڕۆ یەکشەممە 9/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ كردەوە. 
سەرۆكی حكومەت دوای ئەوەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوە ، لە گوتەیەکدا، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە نەخۆشخانەی منداڵان بە ئاستێكی زۆر باش دروست كراوە.و ئەمڕۆ دەخرێتە خزمەتی خەڵکی زاخۆ. هیوای خواست، ئەم نەخۆشخانەیە، خزمەتێكی باشی نەخۆشەکان بکات، بە تایبەتی منداڵان و هیچ كاتێك ناچار نەبن بچنە شوێنی دیكە بۆ چارەسەری 
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە حكومەت کار دەکات بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكرێت و ئەو خزمەتگوزارییە بنەڕەتییانەی پێویستن بۆ هەموو خەڵكی دابین بكرێن.