سەرۆکی حکومەت لە تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،لە تەندروستیی نووسەر و کۆمەڵناسی ناسراوی تورک و دۆستی گەلی کورد د. ئیسماعیل بێشکچی دەپرسێت، کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
سەرۆکی حکومەت لە پەیوەندییەکەدا لەگەڵ وەقفی ئیسماعیل بێشکچی ، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بێشکچی خواست و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی دەربڕی .